هەوڵێكی بە قاچاغبردنی 83 هەزار دۆلار لە فڕۆكەخانەی بەغداد پوچەڵكرایەوە

عیراق 01:33 PM - 2026/08/30

دەستەی گشتیی گومركی عیراق  رێگری لە هەوڵێكی بە قاچاغبردنی بڕی 83 هەزار دۆلاری ئەمریكی كردووە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد.

دەستەی گشتیی گومركی عیراق  لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردووەتەوە: دەستیان بەسەر 83 هەزار دۆلاری ئەمریكی  لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد گرتووە ، بەپێی راگەیەندراوەكە،گەشتیارێكی عیراقی هەوڵی داوە ئەو بڕە پارەیە بێ ئەوەی رایبگەیەنێت بباتە ژوورەوە، بەڵام لە كاتی پشكنینی وردی كەلوپەلەكانیدا لە هۆڵی گەیشتنی فڕۆكەخانەكەدا دۆزراوەتەوە.

دەستەی گشتیی گومرك تەئكیدی كردوەتەوە لەوەی، رێكارە یاساییەكان بەرامبەر گەشتیارەكە و بڕە پارە دۆزراوەكە بەپێی یاسا و رێنماییە كارپێكراوەكان گیراونەتە بەر، دەستەكە تەئكیدیشی كردووەتەوە لەوەی،ئەم ئۆپراسیۆنە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكانیاندایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەوڵەكانی قاچاغبردن و پاراستنی ئابووریی نیشتمانی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو