نووسینگەی هەماهەنگی كاروباری مرۆیی نەتەوە یەكگرتووەكان رایدەگەیەنێت،لە ساڵی 2025دا توندوتیژییەكی بێ وێنەی بەرامبەر كرێكارانی مرۆیی لە سەرانسەری جیهاندا تۆمار كگراون كە بەهۆیەوە 907 كرێكار كوژراون، بریندار بوون، یان ڕفێندراون.
نەتەوەیەكگرتووەكان لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە،كەرتی غەززە بۆ سێیەم ساڵ لەسەریەك بە 186 حاڵەتی گیانلەدەستدان لە پێشەنگی لیستەكەدایە و سودان بە 71 كەس لە پلەی دووەمدایە و لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە تا ئێستا 82 كرێكاری مرۆیی لە سەرانسەری جیهاندا كوژراون و 97 كەسیش برینداربوون و 39 كەسیش ڕفێنراون.
نەتەوە یەكگرتووەكان تەئكیدی لەسەر پێویستی پابەندبوونی وڵاتان بە پاراستنی نوێنەرایەتییە مرۆییەكان كردەوە و تۆم فلێچەر جێگری سكرتێری گشتی داوای لێپرسینەوە لە سەرپێچیكارانی یاساكە كرد و كوشتنی زیاتر لە هەزار كرێكاری لە ماوەی سێ ساڵدا بە قبووڵنەكراو وەسفكرد.
هاوكات ڕێكخراوەكە نیگەرانیی خۆی لە بڵاوبوونەوەی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان دەربڕی، كە هێرشەكانیان لە سودان لە ماوەی چوار مانگی ئەمساڵدا سەدا 80 ی كوژراوانی مەدەنیی لێكەوتەوە.