ترەمپ: ئێستا هیچ دانوستانێكمان لەگەڵ ئێراندا نییە

عیراق 05:07 PM - 2026/08/18

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا جارێكی تر رەتی كردەوە كە هیچ گفتوگۆ و دانووستانێك لە نێوان ئێران و وڵاتەكەیدا هەبێت.
ئەمڕۆ سێشەم 18ی ئاب، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە (ترووس) پەیامێكی بڵاو كردەوە و رای گەیاند، ئێستە هیچ گفتوگۆ یان دانووستانێك لەگەڵ ئێراندا لە ئارادا نییە و هیچ وادەیەكیش بۆ ئەنجامدانی دانووستانی لەو شێوەیە لە داهاتوودا دیاریی نەكراوە.
دووپاتی لەوە كردەوە كە گەمارۆی دەریایی لەسەر ئێران بە تەواوی هێز و كاریگەریی خۆیەوە بەردەوامە و هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نەهاتووە.
ترەمپ زانیاری ئەوەیشی داوە كە گەرووەكە بە كراوەیی و چالاكی ماوەتەوە، دوای ئەوەی سەرجەم مینە دەریایییەكان لەو ناوچەیەدا لادراون یان تەقێندراونەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو