ئیلۆن ماسك: نرخی بەریتانیا چەندە؟

عیراق 12:22 PM - 2026/08/13

 
نوسینێكی ئیلۆن ماسك ملیاردێری ئەمریكی كاردانەوەی بەرفراوانی لەسەر پلاتفۆرمی ئێكس بەدوای خۆیدا هێنا، دوای ئەوەی پرسیارێكی سەبارەت بە نرخی ئەگەری كڕینی بەریتانیا كرد.ئەم پێشنیارە هەمان سیناریۆ دەهێنێتە بەرچاو كە ساڵانێك لەمەوبەر ڕێگەی بۆ دەستبەسەرداگرتنی پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا خۆشكرد.
ئەم نوسینەی  ماسك لە وەڵامی بابەتێكی تەنزئامێزدا بوو كە ڕۆژنامەی بی بابیلۆن بڵاویكردبۆیەوە و بانگەشەی ئەوەی كردبوو ماسك  بەنیازی كڕینی بەریتانیا بووە بە مەبەستی گەڕاندنەوەی ئەو ئازادییە قسەكردنەی كە ڕۆژێك هاووڵاتیان چێژیان لێ وەرگرتووە. ماسك بە پرسیارێكی پوخت وەڵامی پۆستەكەی داوەتەوە و نوسیوێتی  ، نرخی چەندە؟
ئەم دەستەواژەیە گرنگییەكی تایبەتی هەیە بۆ فۆڵۆوەرەكانی ماسك، چونكە هەمان ئەو ڕستەیە كە لە ساڵی 2017 بەكاریهێناوە كاتێك بەكارهێنەرێكی تویتەر پێشنیاری كڕینی ئەو پلاتفۆرمەی كرد، و دوای چەند ساڵێك پلاتفۆڕمەكەی كڕی و ناوەكەی  گۆڕی بۆ ئێكس..

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو