سوپای پاسداران: ئۆپراسیۆنەكانمان بۆ ناو خاكی دووژمن دەگوازینەوە

عیراق 11:02 AM - 2026/08/13

محەممەد ڕەزا نەقدی، ڕاوێژكاری باڵای فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران بە میدیای رەسمی وڵاتەكەی ڕایگەیاند، گۆڕانكاری لە ستراتیژی سەربازیی ئێراندا دەكرێت و چیتر سوپای پاسداران نایەوێت تەنیا لە سنوورەكانی خۆیەوە بەرگری بكات. محەممەد ڕەزا نەقدی، ڕاوێژكاری باڵای فەرماندەی گشتی سوپا، ئاماژە بەوە دەدات، چاوەڕێی ساتێكی گونجاو و فەرمانی سەروو خۆیان دەكەن بۆ ئەوەی مەیدانی جەنگەكە بگوازنەوە ناو قوڵایی خاكی دوژمنەكانیان.
ڕاوێژكاری باڵای فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران دەشڵێت: ئۆپراسیۆنەكان دەبێت لە سنوورەكانی ئێران دووربخرێنەوە و ببرێنە ناو زەوی دووژمن. هێزەكان لە ئێستاوە ڕاسپێردراون بۆ ئامادەكاری و پەرەپێدانی تواناكان بۆ ئەم جۆرە هێرشانە. جێبەجێكردنی ئەم پلانە بەستراوەتەوە بە ڕەخسانی دۆخی گونجاو و دەرچوونی فەرمانی رەسمی.
ئەو لێدوانانە لە كاتێكدایە كە هیچ ئاسۆیەكی ڕوون بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانەكانی نێوان تاران‌و واشنتۆن بوونی نییە. لەگەڵ ئەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەكان بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكان و ڕێگری لە پێكدادانی سەربازی بەردەوامن، بەڵام پەیامە سەربازییەكانی ئێران ئاماژە بە ئەگەری گۆڕینی شێوازی ڕووبەڕووبوونەوەكان دەكەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو