ڕفعەت عەبدوڵڵا لەگەڵ کۆمەڵە، سەندیکا و ڕێکخراوەکان کۆبوەوە

کوردستان 03:09 PM - 2026/08/12

ڕفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگەڵ کۆمەڵەو سەندیکاو ڕێکخراوەکان کۆبوەوە و ڕایگەیاند بەهۆی گۆڕانکارییە خێراکانەوە کاری ڕێکخراوەیی و سەندیکایی لەڕووی چەمک و ئامڕازوو ستونەکانیەوە گۆڕانکاری گەورەی بەسەردا هاتووەو پێویستە ئێمەش مامەڵە لەگەڵ گۆڕانکاری و لێکەوتەکانی بکەین.
کۆبونەوەکە بەئامادەبوونی هەڤاڵان ئەمەل جەلال لێپرسراوی بۆردی ڕێکخراوەکان و هەڤاڵانی بۆردو ڕێکخراوەکان بەڕيوەچوو، هەڤاڵ جێگری سەرۆک باسی لەکاروباری ڕێکخراوە پیشەییەکان و سەندیکاو کۆمەڵەو یەکێتییەکان کردو جەختی کردەوە بەدیدگاو بەرنامەی نوێ خزمەتی توێژەکانی خۆتان بکەن و لەئاستی گۆڕانکاری و داخوازییە پیشەییەکانی ڕێکخراوەکانتان بن.
شایانی باسە هەڤاڵ ستران عەبدوڵڵا لێپرسراوی سکرتاریەتی مەکتەبی سیاسیی ئامادەی کۆبوونەوەکە بوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو