سوپای پاسداران هەڕەشەی بڕینی ژێرخانی ئینتەرنێتی جیهان دەكات

عیراق 09:56 PM - 2026/08/11

سوپای پاسداران ڕایگەیاند، هەڕەشە لەدژی ئێران رووبداتەوە، سەدان میل هێڵی گواستنەوەی وزەی ئەمریكا لەژێر هەڕەشەدا دەبن.
سوپای پاسداران، ڕایگەیاند، ئەمریكا پێش شەڕی رەمەزان 30 بۆ 40 كەشتی جەنگی لە ناوچەكەدا هەبوو، بەڵام ئێستا یەك كەشتی جەنگیی ئەمریكا لە كەنداوی فارسدا نییە.
بە وتەی سوپای پاسداران، ئەگەر جارێكی تر هەڕەشەیەك لە دژی ئێران رووبداتەوە، سەدان هەزار میل هێڵی گواستنەوەی وزە، هەزاران وێستگەی كارەبا، هەموو سیستەمە ئەمریكی و نائەمریكییەكان و تەنانەت ژێرخانی جیهانیش كە بە ئینتەرنێتەوە بەستراوەتەوە، لەژێر هەڕەشەدا دەبن.
سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەشكردووە، كەمبوونەوەی چەك مەترسییەكی گەورە بۆ ئەمریكا لە دڵی زەریای هێمن دروست دەكات، دژی ڕوسیا و چین، هەروەها لەسەر ئەو بەرانەی كە ئەمریكا بە هەڕەشەی دەزانێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو