ترەمپ: رێگریمان كرد لەوەی ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی

عیراق 07:24 PM - 2026/08/11


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە توندی هێرشی كردە سەر ئێران و شێوازی دانوستاندنەكانیان، راشیگەیاند، ئێرانییەكان لە پرۆسەی دانوستاندندا راستگۆ نین.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە لێدوانێكیدا ئاماژەی بەوەدا، واشنتۆن لە شێوازی دانوستاندنی تاران بێئومێد بووە و وتی، ئێرانییەكان فێڵمان لێ دەكەن؛ لە ناو ژووری كۆبوونەوەكاندا بە پێشنیازەكان رازی دەبن، بەڵام لە رێگەی راگەیاندنەكانەوە رەتی دەكەنەوە و پاشگەز دەبنەوە.
سەبارەت بە دۆخی ناوخۆی ئێران و سێكتەری ئابووری ئەو وڵاتە، دۆناڵد ترەمپ تەئكیدی كردەوە كە ئابووریی ئێران بە تەواوی لە بارودۆخێكی پاشاگەردانیدایە. 
لە بەشێكی تری لێدوانەكەیدا، سەرۆكی ئەمریكا بەرگریی لە بڕیاری بەكارهێنانی بژارەی سەربازی كرد لە دژی تاران و رایگەیاند، جەنگ هەنگاوێكی زۆر پێویست بوو بۆ ئەوەی رێگریی بكەن لەوەی ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو