وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند،شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە هێزەكانی رووسیا هێرشێكی بەرفراوان و وردیان ئەنجامدا بۆ سەر ناوەندەكانی پەیوەندییە سەربازییەكانی ئۆكرانیا و دامەزراوە ئاڵۆزەكانی سەربازی و پیشەسازی و ژێرخانی سەر بە هێزە چەكدارەكانی ئۆكرانیا لە ناوچەكانی كێڤ و زاپۆرۆژیا.
هاوكات لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە،هێرشەكە بە بەكارهێنانی چەكی زەمینی ورد ئەنجامدراوە و زیانیان بە دامەزراوە سەربازیی و پیشەسازییەكانی گواستنەوە و لۆجستی لەهەردوو شاری كێڤ و زاپۆرۆژیا گەیاندووە.
لێپرسراوانی كێڤ رایانگەیاند،لە ئەنجامی هێرشەكانی رووسیا بۆ سەر ناوچەكانی زاپۆرۆژیا لە باشووری رۆژهەڵاتی ئۆكرانیا لەئەنجامدا پێنج كەس كوژران و 20 كەسی تریش برینداربوون.
هاوكات ئیڤان فیدۆرۆڤ، پارێزگاری ناوچەی زاپۆرۆژیا وتی، هێزەكانی ڕووسیا مووشەك و بۆمبی ئاسمانییان ئاراستەی شارەكە كردووە .