پەرلەمانی تورکیا پڕۆژە یاسای چوارچێوەی ئاشتی پەسەند کرد

عیراق 11:36 PM - 2026/08/10


پڕۆژە یاسای چوارچێوەی ئاشتی (یاسای هاودەنگیی نیشتمانی و بەهێزکردنی یەکگرتنی کۆمەڵایەتی) لە پەرلەمانی تورکیا پەسەند کرا

ئەمشەو لە پەرلەمانی تورکیا دەنگ بە ماددەکانی پڕۆژە یاسای چوارچێوەی ئاشتی درا. بە 468 دەنگی بەڵێ و 88 دەنگی نەخێر پەرلەمان پڕۆژەیاساکەی  پەسەندکرد و بووە یاسا.  لە دانیشتەنەکەدا، شەش پەرلەمانتار بێلایەن بوون و دەنگیان نەداوە.
ئەم یاسایە لە 12 بڕگە پێکهاتووەو لە ناوەرۆکدا رێکارەکانی هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ دۆسێی پارتی كرێكارانی كوردستان (پـ.ـەكـ.ـەكـ.ـە) دیاری دەکات. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو