ئەو رۆژەی کاک کۆسرەت بە هەموو هەولێرییەکانی گوت ئێمە لێرەین و ناڕۆین، دەتانپارێزین

کوردستان 10:42 AM - 2026/08/10

ئەو پەیامە مێژووییەی هەولێری پاراست و دڵنیایی بە دانیشتوانەکەی دا
دەقی پەیامە مێژووییەکە
پەیامێكی بەپەلە لە كۆسرەت رەسوڵەوە بۆ خەڵكی كوردستان
جەماوەری خۆڕاگری كوردستان...
لە ئێوارەوە چەند دەنگۆیەكی ناڕاست لەناو هاووڵاتیاندا بڵاوبوەتەوە، بەمەش دڵەڕاوكێ لەلای هاووڵاتیان دروستبووەو بەشێكیان نیگەرانن، لێرەوە سەرجەم هاووڵاتیانی خۆڕاگر و بەشەرەفی شاری هەولێرو مەخموورو دیبەگەو سەرجەم شارو شارۆچكەكان ئاگادار دەكەینەوە كە ئێمە لە هەولێرین و لەوپەڕی ئامادەباشیداین و بە باشترین شێوە بەرگری لە خاك و نیشتمانی خۆمان دەكەین و هێزەكانی پێشمەرگەش بەورەیەكی پۆڵاین و جۆرەها چەك و تەقەمەنی قوڕسەوە لە بەرەكانی شەڕدان.
جەماوەری خۆشەویستی هەولێر...
دڵنیاتان دەكەینەوە هیچ هێزێك ناتوانێ‌ حكومەتی كوردستان لەبن بێنێ، بۆیە بەهەموو شێوەیەك ئەو پروپاگەندانە رەتدەكەینەوەو باوەڕ بەمجۆرە پڕوپاگەندانە مەكەن و ئێمە خۆمان لە نزیكەوە چاودێری شەڕەكان و بەرەكانی پێشەوەی جەنگ دەكەین.

هەر بژی كورد و كوردستان
بژی حكومەتی كوردستان

كۆسرەت رەسوڵ عەلی
جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان

٧/٨/٢٠١٤
هەولێر

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو