عیراق فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی بیابانی بۆ پاراستنی سنوورەكانی موسەننا پێكهێنا

عیراق 11:17 AM - 2026/08/10

عیراق پێكهێنانی فەرماندەیی نوێی ئۆپراسیۆنی سەربازی بۆ بەرزكردنەوەی ئاسایش لە بیابانی پارێزگای موسەننا  كە هاوسنووری سعودیە و كوەیتە، راگەیاند.

ئاژانسی هەواڵی عیراقی لە زاری سەرچاوەیەكی باڵای ئەمنییەوە ڕایگەیاند، فەرمانی دیوانی بۆ دامەزراندنی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی بیابان  دەرچووە بۆ بەرزكردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە بیابانی موسەننا و ناوچەكانی دەوروبەری.

دەركردنی فەرمانی دیوانی بۆ دامەزراندنی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی بیابان ئامانجی بەرزكردنەوەی ئاسایش و سەقامگیرییە لە بیابانی موسەننا و ناوچەكانی دەوروبەری، هەروەها بەهێزكردنی هەماهەنگی و هاوكاری لەگەڵ یەكە سەربازییەكانی تر.

ئەم بڕیارەش هاوكاتە لەگەڵ هەوڵەكانی بەغداد بۆ بڵاوەپێكردنی هێزی رەسمی لە سەرانسەری بیابانەكان، بە مەبەستی ڕێگریكردن لە گرووپە چەكدارەكان كە نەتوانن ئەو ناوچانە بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەكاربهێنن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو