دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ویل شارفی وەك ڕاوێژكاری یاسایی نوێی كۆشكی سپی و یاریدەدەری سەرۆكی ئەمریكا، لە شوێنی دەیڤید وارنگتۆن راگەیاند.
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، دەیڤید وارنگتۆن ئیدارەكەی بەجێدەهێڵێت و دەگەڕێتەوە بۆ كەرتی تایبەت، هاوكات ستایشی ویل شارفی كرد و بە بەهێز و زیرەك وەسفی كرد و رایگەیاند،متمانەی بە تواناكانی شارف هەیە بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكانی وەك ڕاوێژكاری یاسایی كۆشكی سپی.
شارف ئێستا وەك سكرتێری ستافی كۆشكی سپی كاردەكات ، پۆستێك كە وای لێدەكات بەرپرسیار بێت لە بەڕێوەبردنی ڕۆیشتنی بەڵگەنامەكان و یاداشتەكان بۆ سەرۆك، هەروەها سەرۆكی كۆمیسیۆنی نیشتمانی پلاندانانی پایتەختە.
شارف پێشتر وەك داواكاری گشتی فیدراڵی كاری كردووە و پێش گەڕانەوەی بۆ كۆشكی سپی ئەندامی تیمی یاسایی ترەمپ بووە.ترەمپ پێشتر نوێنەرایەتی لە كۆمەڵێك دۆسیەی یاساییدا هەبووە، لەوانە ئەو دۆسیەیەی كە گەیشتە دادگای باڵا سەبارەت بە بازنەی پارێزبەندی سەرۆكایەتی لە دۆسیەی دەستوەردان لە هەڵبژاردنەكاندا.
لە ماوەی خولی یەكەمی ترەمپیشدا، شارف كاری لەسەر فایلەكانی پەیوەست بە پشتڕاستكردنەوەی دادوەرە فیدراڵیەكان كردووە، لەوانە دادوەرەكانی دادگای باڵا برێت كاڤانۆ و ئیمی كۆنی بارێت.