دوای حەوت ساڵ یەكەم كاروانی ئاوارەكانی كەمپی واشۆكانی گەڕانەوە بۆ سەرێكانی لە رۆژئاوای كوردستان

عیراق 12:24 PM - 2026/08/10

دوای حەوت ساڵ یەكەم كاروانی ئاوارەكانی كەمپی واشۆكانی گەڕانەوە بۆ سەرێكانی لە رۆژئاوای كوردستان  لە چوارچێوەی رێككەوتنی نێوان هەسەدە و حكومەتی سوریا، پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەكانی سەرێكانی دەستیپێكرد و لە یەكەم قۆناغدا نزیكەی 400 خێزان دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

بەیانی ئەمڕۆ پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەكانی سەرێكانی دەستیپێكرد و لە یەكەم قۆناغدا كاروانێكی پێكهاتوو لە نزیكەی 400 خێزان لە حەسەكەوە بەرەو زێدی خۆیان بەڕێكەوتن ، هاوكات ئەو ئاوارانە دڵخۆشی خۆیان بۆ گەڕانەوە بۆ زێدەكەیان دەربڕی و رایانگەیاند، گەڕانەوەیان وەك خەونێك وابووە ، بەڵام ئەمڕۆ ئەو خەونەیان هاتە دی و دەگەڕێنەوە و ماڵەكانیان ئاوەدان دەكەنەوە .
 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو