وەفدێكی بازرگانی توركیا و باكوری كوردستان سەردانی شاری سلێمانیان كرد

کوردستان 03:02 PM - 2026/08/10

وەفدێكی بازرگانی وڵاتی توركیاو باكوری كوردستان كە نوێنەرایەتی شەش پارێزگای گەورەی توركیای دەكرد سەردانی شاری سلێمانیان كرد و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا سەرۆكی گشتی یەكێتی هاوردەو ناردنكارانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هاتنی ئەو وەفدە بۆ سلێمانی گرنگی تایبەتی هەیە بۆ پێشخستنی كەرتی بازرگانی نێوان سەرمایەدارانی سلێمانی لەگەڵ گەورە كۆمپانیاكانی توركیاو باكوری كوردستان.
هاوكات سەرۆكی وەفدە بازرگانییەكەی توركیاش وتی،  بەهیواین بتوانین لە داهاتوودا ناوەندێكی بازرگانی لە سلێمانی بكەینەوە تاوەكو سلێمانی زیاتر پێشكەوتن بەخۆوە ببینێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو