بە هاوكاری نووسینگەی قوباد تاڵەبانی ناوەندی تۆماركردنی ڕەگەزنامە لە لەكەلار دەكرێتەوە

کوردستان 11:42 AM - 2026/08/11

 بڕیاردراوە ناوەندێكی تۆماركردنی ڕەگەزنامە لە كەلار بكرێتەوە، بەڕێوەبەری ڕەگەزنامە و باری شارستانیی گەرمیانیش دەڵێت، بەهاوكاری نوسینگەی قوباد تاڵەبانی ئەو كارە دەكرێت.
عەقید هێمن مەحمود، بەڕێوەبەری رەگەزنامە و باری شارستانی گەرمیان ڕایگەیاند، بڕیاردراوە بە خێرایی كاربكەین بۆ كردنەوەی ناوەندێكی تۆماركردن بۆ خزمەتی زیاتری هاووڵاتیانی گەرمیان ئەوانەی ڕەگەزنامەیان لەپارێزگاكانی ترە.
وتیشی، لەكۆتایی مانگی 10ی ئەمساڵ هاووڵاتیانی سەرجەم ناوچەكانی نیشتەجێی گەرمیان كە تۆماری باری شارستانییان دەرەوەی ناوچەكەیە دەتوانن سەرجەم مامەڵەكانی كارتی نیشتیمانی لەكەلار ئەنجام بدەن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو