سبەینێ‌ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق چەند دۆسیەیەكی گرنگ تاوتوێ دەكات

عیراق 10:02 AM - 2026/08/08

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، سبەینێ‌ یەكشەممە كۆدەبێتەوە‌و چەند دۆسیەیەكی یاسایی گرنگ تاوتوێ دەكات، كە گرنگترینیان یاسای موڵكداری و چاودێریكردنی نەوجەوانان‌و هەمواری یاسای موختارەكانە، بەو ئامانجەی گۆڕانكاری لە چەند بڕگەیەكی یاسایی كۆندا بكات.

بەپێی ئەو خشتەیەی بڵاو كراوەتەوە، سبەینێ‌ ئەنجومەنەكە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیارەیاسای چاودێریكردنی نەوجەوانان كە لەلایەن لیژنەی كار و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و ئەنجوومەنی راژە و لاوانەوە ئامادەكراوە ئەنجام دەدات، خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواری دووەمی یاسای موختارەكان (ژمارە 13ی ساڵی 2011) كە لیژنەی هەرێمەكان ‌و پارێزگاكان پێشكەشیان كردووە، خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری 22ی یاسای موڵكداری (ژمارە 25ی ساڵی 1960) كە لەلایەن لیژنەی داراییەوە پێشنیاركراوە ئەنجام دەدرێت.

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژەی بەوەكردووە كە دانیشتنەكە لە سەعات یەكی پاشنیوەڕۆی رۆژی یەكشەممە دەستپێدەكات. ئەم كۆبوونەوەیە لە چوارچێوەی هەوڵەكانی پەرلەمانە بۆ ڕێكخستنەوەی چەند یاسایەكی كۆمەڵایەتی و كارگێڕی كە پەیوەندییان بە ژیانی رۆژانەی هاووڵاتییان و موڵكدارییەوە هەیە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو