عەلی زەیدی سەرۆكوەزیرانی عیراق، بڕیاریدا بریكاری ئەو وەزارەتانەی وەزیریان بۆ دەستنیشان نەكراوە، ئامادەی كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی وەزیران بن و دەسەڵاتی تەواویان بۆ ڕاییكردنی كاروباری وەزارەتەكانیان پێبدرێت تاوەكو پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان دوانەكەون.
بەپێی بڕیارەكەی سەرۆكوەزیرانی عیراق، بریكارەكانی وەزارەتەكانی بەرگری، ناوخۆ، پلاندانان، ئاوەدانكردنەوە، شارەوانییەكان، خوێندنی باڵا، رۆشنبیری، كار، كۆچ و وەرزش دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی وەزارەتەكانیان پێدراوە. ئەم بڕیارە بەدەرە لەو دەسەڵاتە تایبەتانەی كە تەنیا بە وەزیری ڕاسپێردراو بە وەكالەت دەدرێت، چونكە حكومەت دەیەوێت هیچ كارێكی وەزارەتەكان بەهۆی نەبوونی وەزیرەوە پەكینەكەوێت. هەر بەپێی بڕیارەكە، بریكارەكان لە كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی وەزیراندا ئامادە دەبن و كاروباری وەزارەتە بێ وەزیرەكان بەڕێوەدەبەن.