وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری نوێ بۆ جامڕەشکردن دەردەکات

کوردستان 08:30 PM - 2026/08/07


وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێنمایی نوێی سەبارەت بە پێدانی مۆڵەتی جامڕەشکردنی ئۆتۆمبێل راگەیاند و بەپێی رێنماییەکە رێگە بە رێژەی 80٪ دەدرێت.

وەزارەتی ناوخۆ رێنمایی نوێ سەبارەت بە پێدانی مۆڵەتی جامڕەش کردنی ئۆتۆمبێل دەردەکات و لە راگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە:  بەپێی ناوەڕۆکی ئەم رێنماییە نوێیە جگە لە رێژەکانی پێشوو لەمەودوا مۆڵەت دەدرێت بە ئۆتۆمبێلی جامڕەش بە رێژەی 80%.

ئەوەش روونکراوەتەوە: هەر پێی رێنماییەکە هەموو هاووڵاتیان مافیان هەیە داوای مۆڵەتی جامڕەش بکەن، وەکو ئۆتۆمبێلی تەکسی و بارهەڵگر و تەنانەت ئەو ئۆتۆمبێلەشی هەڵگری تابلۆی پارێزگاکانی دیکەی عێراقە، بەو مەرجەی ئۆتۆمبێلەکە بەناوی خۆیانەوە تۆمارکرابێت و دانیشتووی هەرێمی کوردستان بێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو