ترەمپ: لە دانوستاندنەكانی تاران و واشنتۆندا بەشدارم

عیراق 05:08 PM - 2026/08/07

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، خۆم راستەوخۆ بەشداری لە دانوستانەكانی نێوان تاران‌و واشنتۆندا دەكەم و دۆخەكە بەباشی دەڕوات.
دۆناڵد ترەمپ، لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە گەیشتن بە رێككەوتن لەگەڵ ئێران و  كردنەوەی گەرووی هورمز،  وتی، نامەوێت بڵێم كە رێككەوتن كراوە، بەڵام ئێستا گەرووەكە  بە جۆرێك لە جۆرەكان كراوەیە و، هێزەكانی ئەمریكاش بەباشی گەمارۆ دەریایەكەی سەر بەندەرەكانی ئیران جێبەجێدەكەن. سەرۆكی ئەمریكا تیشكی خستەسەر ئەو مەترسییانەی هێشتا لە ناوچەكەدا ماون و وتی: ئێرانییەكان هەمیشە دەتوانن شتێك بتەقێنن یان مینێك فڕێ بدەن، ئەگەر تەنیا یەك مین لەوێ بێت، هەموو شتێك تێكدەدات، چونكە خەڵك نایانەوێت كەشتییە ملیار دۆلارییەكانیان ببەن و بە رێكەوت بەر مین بكەون. سەبارەت بە داهاتووی گەرووەكەش، ترەمپ گەشبینی خۆی نیشان دا و رایگەیاند: پێیوایە زۆر باش كار دەكەن و خۆشی راستەوخۆ لە دانوستاندنەكاندا بەشدارە و بارودۆخەكە بەباشی دەڕوات.
گەمارۆ دەریاییەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران كە لە 14ی تەممووزی رابردووەوە دەستیپێكردووەتەوە، بە تووندی لەلایەن هێزەكانی ئەمریكاوە جێبەجێ دەكرێت.
بەپێی  دوایین ئامارەكانی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا (سێنتكۆم)، تاوەكو رۆژی 6ی ئابی 2026، هێزەكانی مارێنزی ئەمریكا كە لەسەر كەشتیی جەنگیی یو ئێس ئێس بۆكسەر جێگیركراون، پشتیوانیی بەردەوامی جێبەجێكردنی گەمارۆكە دەكەن‌و تا ئێستا رێڕەوی 49 كەشتیی بازرگانییان گۆڕیوە، دوو كەشتییان بە تەواوی پەكخستووە و چوونەتە سەر دوو كەشتیی تریش  بە مەبەستی پشكنین و دڵنیابوونەوە لە پابەندبوونیان بە رێكارەكانی گەمارۆكە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو