لە بازاڕی كەلار هاووڵاتییەك بێ بەرامبەر ئاوی سارد دەداتە رێبواران

کوردستان 10:13 PM - 2026/08/07

بەرزی پلەكانی گەرما لەگەرمیان بەجۆریكە لەهەندێك كاتی رۆژدا نزیك دەبێتەوە لە 50 پلەی سیلیزی، بۆیە هاووڵاتیانی سنوورەكە لەكاتی دەرچوونیان بۆ شوێنە گشتییەكان‌و ناوبازاڕ ئاوێكی زۆر دەخۆنەوە، هاووڵاتییەكی كەلار خۆبەخشانە لەناو بازاڕی شارەكە دوو ساردكەرەوەی داناوە و رۆژانە 40 كارتۆن ئاوی تێ دەكات و  هاووڵاتیانیش بێ بەرامبەر ئاوەكە بەكاردەهێنن بەتایبەت ئەو ڕێبوارانەی دەچنە بازاڕ.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو