داهاتی نانەوتی یەك هەفتەی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە، لە رۆژانی یەكی ئاب تا حەوتی ئابی 2026 ، بڕی حەوت ملیار و 567 ملیۆن دینار بووە.
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، بڕی حەوت ملیارو 567 ملیۆنو 216 هەزار دینار بووە، سەدا 69ی داهاتەكەش بەشێوەی نەختینەیە و سەدا 31ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە.
رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی. ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت.