چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ، مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد بچنە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع كۆببنەوە، بڕیاریشە لەكۆبوونەوەكەدا گفوگۆ لەسەر چەندین دۆسییەی سیاسیی و كارگێڕی بكرێت.
میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان لەزاری سەرچاوە ئاگادارەكانەوە بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) و ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی رۆژئاوا، دەچنە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆكی كاتیی سوریا كۆدەبنەوە. بەپێی زانیارییەكان، لە كۆبوونەوەكەدا چەندین دۆسیەی سیاسی و كارگێڕی تاوتوێ دەكرێن.