وتەبێژی حكومەتی عیراق: بۆ دابەشكردنی مووچەو خەرجییەكان پێویستمان بە زیاتر لە 10 ترلیۆن دینارە

عیراق 10:30 AM - 2026/08/03


وتەبێژی حكومەتی عیراق سەبارەت بە دابینكردنی خەرجیەكان و مووچەی فەرمانبەران پێویستی حكومەتی عیراقی ئاشكراكرد و رایگەیاند، بۆ دابەشكردنی مووچە و دابینكردنی خەرجییەكان لە عیراق پێویستمان بەزیتار لە 10 ترلیۆن دینارە.
حەیدەرعەبودی، وتەبێژی حكومەتی عیراق رایگەیاند، عیراق بۆ دابینكردنی مووچە و خەرجییەكان مانگانە پێویستی بە 10 ترلیۆن و 800 ملیار دینار پارەی نەختینە هەیە.
وتیشی،ناسەقامگیری داهاتی مانگانەی نەوت ڕەنگدانەوەی نەرێنی لەسەر قەبارەی نەختینەی دەوڵەت دروستكردووە، ئەمەش بەهۆی،ئەو ئاستەنگ و كێشانەی رووبەڕووی گەرووی هورمز بووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا،سەرەڕای بەڵێنەكانی لایەنی ئێرانی بۆ هاوكاری، بەڵام هێشتا هەناردەی نەوتی عیراق لە گەرووی هوورمز دووچاری ئاستەنگی گەورەی بازرگانی دەبێتەوە.
دەشڵێت، حكومەتی عیراق بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی و دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران لە هەوڵدایە، بەڵام بەهۆی ئاستەنگەكانی گەرووی هوورمز و ناسەقامگیری داهاتی نەوت، ئابووری وڵاتەكە تووشی شۆك بووە و هەناردەی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو كەمی كردووە.
لەلایەك ترەوە بانكی ناوەندی عیراق ئێستا ڕۆڵێكی میحوەر و سەرەكی دەگێڕێت بۆ چارەسەركردنی ئەم قەیرانە داراییەی وڵات.
لەكۆتایی قسەكانیدا،حەیدەر عەبوودی وتەبێژی حكومەت ئاماژە بەوە دەكات كە داخستنی گەرووی هوورمز شۆكی ئابووری دروستكردووە، بەڵام وڵاتەكە لە مایەپووچبوون دوورە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو