ترەمپ: گفتوگۆكانمان لەگەڵ ئێران دەستپێدەكاتەوە

عیراق 10:08 AM - 2026/08/03

  
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئێوارەی  ئەمڕۆ دوو شەممە خولێكی  نوێی دانوستان لەگەڵ ئێران دەستپێدەكات، ئەوەش دوای راگرتنی پلانەكانی بۆ دەستپێكردنی هێرشە سەربازییەكانی بۆ سەر دامەزراوەكانی ئێران.
دۆناڵد ترەمپ لەكاتی گەڕانەوە بۆ واشنتۆن لەناو فڕۆكەیەكی ( ئێر فۆڕ وان) سەبارەت بەهۆكاری راگرتنی هێرشەكانی ئەمریكا لەئێوارەی رۆژی شەممەی رابردوو بۆ سەر ئێران بەرۆژنامەنووسانی وت: لەسەر داواكاری هاوپەیمانەكانیان لەكەنداو فەرمانیداوە بەهێزەكانی سوپا ئۆپراسیۆنەكان بۆ سەر ئێران رابگرن، وتیشی: ئۆپراسیۆنەكە بەشێوەیەكی زۆر ورد ئامادەبووە بۆ دەستپێكرد، كەدەبووە گەورەترین هێرش لەدوای جەنگی دووەمی جیهانیەوە، بەڵام لەكۆتایدا بڕیاریداوە رایبگرێت و دەرفەتێكی تر بەرێرەوە دیبلۆماسیەكان بدات، ئەوەش لەسەر داوای سەركردەی وڵاتانی هاوپەیمانی ئەمریكا لەكەنەدا و لەناویشیاندا شازادەی جێنشینی سعودیە، محەمەد بن سەلمان كەبەشێوەیەكی راستەوخۆ پەیوەندییان پێوەكردووە و داوایان لێكردووە گفتووگۆكان بەردەوام بێت.
سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند: بەشێكی زۆر لەسەركردە ئێرانییەكان نایانەوێت هێرشیان بكرێتە سەر و ئاگاداری قەبارەی هێرشەكە بوون كە بڕیاربوو ئەنجامبدرێت ، بە وتەی ترەمپ، ئەملریكا گفتوگۆ لەگەڵ ئێرانیەكان دەكات وەك بەشێك لە دانوستانەكان كە ئێوارەی ئەمڕۆ  دووشەممە دەستپێدەكات.ئاماژەی بەوەشكرد، ڕێككەوتنێك هەیە سەبارەت بە گەرووی هورمز  و ڕێككەوتنێكیش سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دەبێت . ترەمپ باسی لەوهێرشە سەربازیەكرد كە پلانی بۆ دارێژرابوو  رایگەیاند،پلانیان دانابوو گەورەترین هێرش بۆ سەر ئێران لە دوای جەنگی دووەمی  جیهانییەوە ئەنجامبدەن ، بەڵام رێككەوتنم پێباشتر بوو وەك لە شەڕ.
ئەمەش لە كاتێكدایە ، ترەمپ رایگەیاندبوو   بەرەبەیانی رۆژی یەك شەممە هێرشێكی چڕ و فراوان دكەنە سەر ئێران ، بەڵام دوای چەند سەعاتێك لە قسەكەی پاشگەزبووەوە و رایگەیاند سەركردەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئێران داوایان لێكردووە  هێرشە رابگرێت و رێككەوتن بكەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو