لە كۆی 27 سەرۆكی شارەوانی سەر بە پارتی جەهەپە لە ئیستانبوڵ، تائێستا 16 سەرۆكی شارەوانی دەستبەسەركراون و 14یان لە زیندانن.
ماڵپەڕی جمهوریەتی نزیك لە پارتی گەلی كۆماریی جەهەپە بڵاویكردووەتەوە، دەستبەسەركردنی سەرۆك شارەوانییەكانی سەر بە جەهەپە لە ئیستانبوڵ بەردەوامە و لە كۆی 27 سەرۆك شارەوانی، 16یان دەستبەسەركراون و تائێستاش 14یان لە زیندانن و دوو سەرۆك شارەوانیش ئازادكراون، بەڵام نەگەڕێنراونەتەوە بۆسەر كارەكانیان.
پێشتر لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی 31ی ئاداری 2024، جەهەپە شارەوانی گەورەی ئیستانبوڵ و 26 شارەوانی تری بردەوە، دواتر لە ساڵی 2025، لە چوارچێوەی لێكۆڵینەوەكاندا ژمارەیەك لە سەرۆك شارەوانییەكانی سەر بە جەهەپە بەتۆمەتی گەندەڵی دەستبەسەركران.