لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بۆ لێكۆڵینەوە لە هێرشەكانی سعودیە بۆسەر بارەگاكانی حەشدی شەعبی كۆدەبێتەوە.
خالید عوبێدی سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە نوسراوی رەسمی داوای لە ئەندامانی لیژنەكەی كردووە بە مەبەستی تاوتوێكردنی هێرشە هاوبەشەكەی سعودیە و ئەمریكا بۆسەر بارەگاكانی حەشدی شەعبی لە چەند ناوچەیەكی جیاجیای عیراق، كۆببنەوە.
بەپێی نوسراوەكە بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا، چەند راسپاردە و بڕیارێكی تایبەت بە هێرش و مەترسییەكانی ئەو پێشهاتە سەربازییە، ئاراستەی حكومەتی عیراق و لایەنە دیبلۆماسییەكان بكرێت.
هەفتەی رابردوو سعودیە و ئەمریكا هێرشێكی هاوبەشیانكردە سەر بارەگاكانی حەشدی شەعبی لە پارێزگاكانی بەغداد، واست، نەینەوا، بەسرە و چەند ناوچەیەكی تر و بەهۆیانەوە 20 ئەندامی حەشدی شەعبی كوژران و 32 ئەندامی تریش برینداربوون.