وەزیری دەرەری ئەمریكا: دادگای تاوانی نێودەوڵەتی نایاساییە

عیراق 09:47 AM - 2026/08/01

 ماركۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە كۆبوونەوەیەكی ئیدارەی وڵاتەكەی لە هاوینەهەواری "كامپ دێڤید" رایگەیاند، ویلایەتە یەكگرتووەكان دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بە "رێكخراوێكی نایاسایی" دەزانێت‌و واشنتۆن بە كرداری دەستی بە گرتنەبەری هەنگاو كردووە بۆ ئەوەی رێكخستنەوەی بۆ بكات.

ئەم لێدوانەی روبیۆ لە چوارچێوەی كەمپینێكی فراوانتردا دێت كە واشنتۆن لە 13ی تەممووزی 2026دا بۆ "هەڵوەشاندنەوەی" دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەستی پێكردووە، دوای ئەوەی كۆشكی سپی دادگاكەی بە "هەڕەشە بۆ سەر سەروەریی ئەمریكا" پێناسە كرد.

بەپێی زانیارییەكان، ئەو رێكارانەی ئیدارەی ئەمریكا تاوتوێیان دەكات بریتین لە سەپاندنی سزای دارایی، قەدەغەكردنی گەشت، رەتكردنەوەی ڤیزا بۆ فەرمانبەرانی دادگاكە، و دروستكردنی گوشار لەسەر وڵاتانی هاوپەیمان تاوەكو لە دادگاكە بكشێنەوە یان رەتی بكەنەوە دان بە دەسەڵاتی دادوەریكردنی دادگاكەدا بنێن بەسەر هاووڵاتیانی ئەمریكیدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو