ناوی ئەو كەسانەی وەك جێگرەوە لە ساڵی 2025 بۆ حەج گەڕابووەوە ، دەتوانن لە حەجی ساڵی 2027 بەشداری بكەن و ناوەكانیان بە دەرچوو هەژماركراوە.
بە فەرمانێكی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی ،لە پێناو بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیان و ئەو كەسانەی كە ساڵی 2025 ناویان بە جێگرەوە گەڕابووە بۆ حەج ، ناوی هەموویان وەك دەرچوو هەژمار دەكرێن و بۆ ساڵی 2027 بەشداری پرۆسەی حەج دەكەن.
لەم بارەوە شێخ وریا مەولانا خالد بالیسانی بەرێوەبەری گشتی حەج و عومڕە بە وەكالەت ڕایگەیاند، هەر هاووڵاتییەك كە ساڵی رابردوو نامەی بۆ گەڕابێتەوە یا لە سیستەم بە جێگرەوە ناوی هاتبێت ئەوا بۆ ساڵی داهاتوو بە فەرمانیبَكی وەزارەت بە دەرچوو هەژمار كراون و، پێویست ناكات جارێكی تر ناویان تۆمار بكەن.
شێخ وریا بالیسانی ئەوەیشی خستەڕوو ،لە ماوەیەكی نزیكدا دەست بە مامەڵەی ئەو كەسانە دەكەن كە ناویان لە جێگرەوە یا یەدەگ هاتووتەوە بۆیە پێویست ناكات جارێكی تر سەرلەنوێ ناوی تۆمار بكاتەوە .