قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران ،لەگەڵ سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان کۆبووەوە.

کوردستان 09:16 PM - 2026/07/15

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی چوارشەمە(15/7/2026) بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی دەستخۆشی لە هێزە ئەمنییەکان کرد کە سەرکەوتووانە ئەرکی خۆیان جێبەجێ کردوە و داوای لێ کردن چاوکراوەتر لە جاران سەروماڵ و گیانی هاوڵاتییان بپارێزن.
جێگری سەرۆکوەزیران بە ئاماژەدان بە گرنگی گەرمیان بە تایبەتیش هەڵکەوتەی جوگرافی ناوچەکە بەپێویستی زانی دەزگا ئەمنییەکان ئاستی هەماهەنگی نێوانیان زیاتر بکەن بۆ ئەوەی پێکەوە و بە هاوکاری یەکتر رێگری بکەن لە هەر چەشنە کردەوەیەکی تێکدەرانە و تیرۆریستی لە سنوورەکەدا.
لە کۆبوونەوەکەدا پاش گوێگرتن لە بۆچوون و لێکۆڵینەوە لە کەموکوڕییەکان، بەڵێنی پێدان بۆ باشتر راپەڕاندنی ئەرکەکانیان بە هەموو شێوەیەک هاوکار و پشتیوانی هەموو هێزەکان بێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو