قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران ,لەگەڵ سەرۆکایەتی هەردوو زانکۆی گەرمیان و پۆلی تەکنیکی گەرمیان کۆبووەوە.

کوردستان 07:57 PM - 2026/07/15

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە بەردەوامیی کۆبوونەوەکانی لە ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ سەرۆکایەتی هەردوو زانکۆی گەرمیان و پۆلی تەکنیکی گەرمیان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە زانکۆی پۆلی تەکنیکی گەرمیان کرد بەبۆنەی دانپێدانانی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراقەوە و پشتگیری خۆشی بۆ زانکۆی گەرمیان دەربڕی بۆ ئەوەی کێشەکانیان چارەسەر بکرێت و بەڵێنی پێدان بە هەموو شێوەیەک هاوکاریان بێت تا لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراقەوە دانپێدانانی فەرمیان بۆ بکرێت.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژەیدا بە گرنگی رۆڵی زانکۆکان لە گەشەپێدانی ناوچەیی و بە پێویستی زانی هەردوو زانکۆکە پلانیان هەبێت تا بەپێی پێویستییەکانی گەشەپێدانی گەرمیان هێزی کاری مرۆیی شارەزا پەروەردە بکەن و لەم چوارچێوەیەشدا ئامادەیی خۆی و حکومەتی هەرێمی دەربڕی بۆ هەموو جۆرە پشتیوانی و هاوکارییەک.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو