ڕفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان,لەگەڵ میدیای نوێی مەڵبەندەکان کۆبووەوە

کوردستان 06:38 PM - 2026/07/15

لەمیانی کۆبونەوەی لەگەڵ بەشی میدیای نوێی مەڵبەندەکان،ڕفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، باسی لەوەکرد کەسەرجەم کایەکان لەگۆڕانکارییەکی خێرادان و ڕاگەیاندن بەدەر نەبووە لەشەپۆلی گۆڕانکارییەکان، لەمڕووە (میدیای نوێ)ی وەک ئاسانکاری زیاتر بۆ دەستڕاگەیشتن بەهەواڵ و زانیاری وەرگر وەسفکرد.
لەکۆبونەوەکەدا  کەهەڤاڵان ستران عەبدوڵا، لێپرسراوی سکرتاریەتی مەکتەبی سیاسی و لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندن، رێبوار ستار لێپرسراوی نوسینگەی میدیای نوێ لە مەکتەبی کاروباری رێکخراوەیی ئامادەیبوون، هەڤاڵ جێگری سەرۆک، ڕایگەیاند دیدگای یەکێتی، لەمیدیای نوێدا زیاتر ئامادەیی هەبێت و بەشدارییەکی کاراتان هەبێت لەئاڕاستەکردنی گوتاری گشتیدا.a

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو