وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی گشت زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکانی کردووە لە بەرژەوەندی خوێندکاران بریارێک دەردەکات.
ناوەرۆکی بریارەکە:
سەرجەم ئەو خوێندکار و قوتابیانەی کە ساڵی پار لە زانکۆ و پەیمانگا حکومیەکان وەرگیراون و بە هەر هۆکارێک پەیوەندی نەکردوە بەو بەشەی کە لێوەرگیراون ئەمساڵ لە هەمان بەش لە قۆناغی یەکەم دەتوانن بخوێنن و بگەرێنەوە سەر خوێندنەکەیان بەو مەرجی ساڵی یەکەم بە کەوتوو دابنرێن.