مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی، سەردانی کەسایەتیی دیاری ناوچەی شارباژێڕ و فەرماندە و تێکۆشەری دێرین، هەڤاڵ عێزەت ساڵح ئەحمەد ناسراو بە ( عێزەت شەمساوایی ) یانکرد.
لەو بەسەرکردنەوەیەدا، مەکتەبی سکرتارییەت بە شکۆوە ئاوڕیان لە ڕابردووی پاک و پڕ لە شانازیی هەڤاڵ عێزەت ساڵح دایەوە؛ وەک فەرماندەیەکی قارەمان و خاوەن ورەیەکی پۆڵایینی ڕۆژگارە سەختەکانی خەباتی شاخ، کە لە سەنگەرەکانی بەرگریدا هەمیشە بازوویەکی بەهێز و پتەوبوو
،
لە بەرامبەر ئەو رابردوو پڕ لە شانازییەدا ؛ مەکتەبی سکرتارییەت چەپکە گوڵی ڕێز و وەفاداریی سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانییان پێشکەش کرد و هیوای تەندروستییەکی باشتریان بۆخواست.
لای خۆییەوە، هەڤاڵ عێزەت ساڵح وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەم بەسەرکردنەوەیە، جەختی کردەوە کە لە هەر کات و شوێنێکدا پێویستییەک هەبێت، بە هەمان گڕووتینی ڕابردوو، وەک پێشمەرگەیەکی دڵسۆزی گەلی کورد و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە خزمەتدا دەبێت.