بەدەستهێنانی سیستەمی ئێس 300 رووسی لەلایەن میسڕەوە نیگەرانی لەلای ئیسرائیل دروستكردووە

عیراق 02:50 PM - 2026/07/13

 سیستەمی  بەرگریی ئاسمانی ئێس 300 روسی جارێكی تر ئیسرائیلی نیگەرانكردەوە و تەلئەبیب سەرنجەكانی خۆی بۆ ئەو مەبەستە خستووەتە سەر میسڕ.

 میدیاكانی ئیسرائیل رایانگەیاند، دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل نیگەرانن لە خاوەندارێتیكردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ئێس 300ی روسی لەلایەن سینا، لەوبارەیەوە لێپرسراوانی پێشووی سەربازیی میسر پشتڕاستیانكردەوە كە سیستەمەكە ساڵانێكە لە دەستی سوپای میسردایە و تەلئەبیب ئەو جۆرە پرسانەی وروژاندووە بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانی خۆی.

هاوكات لەمیانی نمایشە سەربازییەكان كە لە چوارچێوەی كردنەوەی بارەگای فەرماندەیی ستراتیژی دەوڵەتی میسر، هەشتگۆن لە 4ی تەمموز بەڕێوەچوو، سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ئێس 300 لە نێو هێزەكانی سوپای میسردا دەركەوت، ئەمە شتێك بوو كە دەزگاكانی ڕاگەیاندنی ئیسرائیل سەرنجیان لەسەربوو و بانگەشەی ئەوەیان دەكرد كە ئەمە یەكەمجارە سیستەمەكە دەربكەوێت.

هەربەپێی ڕاپۆرتی پلاتفۆرمی عیبری، ئەم سیستەمە، بە پێچەوانەی مۆدێلە ئاساییەكان كە مەبەست لێی بەرگری ئاسمانی جێگیرە، لە سەرەتادا بۆ هێزەكانی زەمینی ڕوسیا پەرەی پێدراوە و تایبەتمەندە بە جوڵەی زرێپۆشی زەق بەو پێیەی هەموو پێكهاتەكانی لەسەر ئۆتۆمبێلی ڕێڕەوی قورس دانراون، ئەمەش وایكردووە كە بتوانێت زەوییە ئاڵۆزەكان ببڕێت، بە خێرایی لە ماوەی نزیكەی شەش  دەقیقەدا بڵاوبكاتەوە، و زۆرجاریش بجوڵێت بۆ خۆدزینەوەی هێرشەكان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو