قوباد تاڵەبانی ماڵئاوایی لە باڵیۆزی هۆڵندا لە عیراق دەكات

کوردستان 07:21 PM - 2026/07/13


قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیویەتی، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی ماڵئاواییمان کرد لە بەڕێز جانێت ئەلبێردا، باڵیۆزی هۆڵندا لە عیراق. سوپاسی هاوکاری و هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێزیانم کرد بۆ پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و وڵاتی هۆڵندا لە بوارە جیاوازەکاندا. هیوای سەرکەوتنیشم بۆ خواست لە ئەرکی داهاتوویدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو