هەواڵە خۆشەكەی مووچە گەیشت و وەزارەتی دارایی عیراق، بڕی زیاتر لە 841 ملیار دیناری خستەسەر هەژماری دارایی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست گەلی كوردستان گەیشتووە، بڕی 841 ملیار و 161 ملیۆن دینار لەلایەن بەغدادەوە خراوەتە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی لە لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عیراق.
ئەو بڕە پارەیەی كە لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە ڕەوانە كراوە، تایبەتە بە مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان. ناردنی ئەم بودجەیە دوای تەواوبوونی ڕێكارە داراییەكان و وردبینیی لیستەكانی مووچە دێت لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە. هەر بەپێی زانیارییەكان، هاوشێوەی مانگی رابردوو ئەمجارەش بەغداد بڕی 120 ملیار دیناری وەك داهاتی نانەوتی لەو پارەیە بڕیوە كە بۆ هەرێمی ناردووە.