وەزارەتی كار ئەو خاوەنكارانە ئاگاداردەكاتەوە كە قەرزداری دەستەبەری كۆمەڵایەتیی كرێكارانن.
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم ئەو خاوەنكارانە دەكەینەوە كە قەرزداری ساڵانی ڕابردووی دەستەبەری كۆمەڵایەتیی كرێكارانن، ئێستا دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری كۆمەڵایەتی بكەن و وەك كارئاسانییەك لەڕێگەی سیستمێكی تایبەتی ئەلیكترۆنییەوە زانیارییەكانیان داغلبكەن.
دەشڵێت، لەڕێگەی ئەو سیستمەوە دەتوانن تەواوی قەرزەكانیان لە ماوەی ڕابردوو بزانن و بەشێوەیەكی ئەلیكترۆنی ڕێكارەكانی پارەدان لەناو بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێبكەن.