ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٦/٧/٨ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازییکرد له بەڕێز دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
لە دیدارەکەدا، دوایین پێشهاتەکانی رەوشی ناوخۆ و پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و خستنەڕووی دوا هەوڵ و هەنگاوەکانی پرۆسەکە، گفتووگۆیان لەبارەوە کرا. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە دەبێت کۆی لایەنە سیاسییەکان لە دیدگاییەکی نیشتمانییەوە لەم پڕۆسەیە بڕوانن و هەنگاوی جددی بنێن بۆ تێپەڕاندنی ڕێگرییەکانی بەردەم پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
کێشەکانی نێوان هەولێر ـ بەغدا و پێویستیی چارەسەرکردنیان بەپێی دەستوور، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.