جارێكی تر بەهۆی ترسی هەڵوەشاندنەوەی رێككەوتنی ئێران و ئەمریكا و مەترسییەكان لەسەر دابینكردنی نەوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، نرخی نەوت نزیكەی سەدا دوو بەرزبووەوە.
دوای ئەوەی سوپای ئەمریكا هێرشی ئاسمانیی كردە سەر ئێران و دووبارە سزای بەسەر فرۆشتنی نەوتی خاوی ئێران دا سەپاند. هێرشەكان ترسی ئەوەیان دروستكرد ئاگربەستی نێوان هەردوو وڵات هەڵبوەشێتەوە و دابینكردنی نەوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووبارە پەكی بكەوێت.
ئێستا لە بازارەكانی جیهان،نرخی نەوتی برێنت نزیكەی سەدا دوو بەرزبووەوە و گەیشتە 75دۆلار و 45 سەنت . نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكاش بە بڕی گەیشتە 71دۆلار و 81 سەنت.
ئەمەش لە كاتێكدایە ،نرخی نەوتی برێنت و سوكی تەكساس رۆژی سێشەممەش نزیكەی 3% بەرزبوونەوە، دوای ئەوەی ئەمریكا مۆڵەتی گشتیی رێگەپێدان بە فرۆشتنی نەوتی ئێرانی هەڵوەشاندەوە.
ئەمشە لە كاتێكدایە ئێران بەردەوام تەئكید لە كۆنترۆڵكردنی گەرووی هورمز دەكاتەوە و فەرمانی بە كەشتییەكان كردووە رێڕەوی نزیك كەناراوەكانی ئەو بەكاربهێنن، لە كاتێكدا ئەمریكا پێداگری دەكات كە دەبێت رێڕەوەكە وەك پێش جەنگ بە كراوەیی بمێنێتەوە.