جەلال شێخ ناجی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری لە قەڵاچوالان پێشوازی لە ئانتی پوتکۆنین باڵیۆزی فینلەندا لە عیراق کرد .
لەدیدارێکدا دۆخی سیاسی ، سەربازی ، ئەمنیی ناوچەکە تاوتوێکرا و جەخت لە بەردەوامی هەماهەنگی هەمەلایەنەی لایەنە ئەمنییەکان لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان کرایەوە لە پێناو پاراستنی سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا .
لە دیدارەکەدا سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری پێزانینی دەربڕی بۆ رۆڵ و پشتیوانییەکانی وڵات و گەلی فینلەندا کە لەکاتی جەنگی تیرۆریستانی داعش لە رێگای راوێژکارەکانیانەوە هاوکاو پشتیوانی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بوون .