ئێران: هێرشەكانی ئەمریكا رێككەوتنی كۆتاییهێنان بە جەنگی پووچەڵ كردەوە

عیراق 02:06 PM - 2026/07/08


وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، سوپای ئەمریكا بە بەزاندنی سەروەریی خاك و پێشێلكردنی پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان، هێرشی سەربازیی كردووەتە سەر چەند بنكەیەكی چاودێری لە كەناراوەكانی باشووری ئێران.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، ئەم هێرشانەی ئەمریكا نەك تەنیا پێشێلكردنی ماددەی دووی پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكانە، بەڵكو پێشێلكردنی ئاشكرای یاداشتی لێكتێگەیشتنی كۆتاییهێنان بە جەنگیشە كە تێیدا تەئكید لە راگرتنی كردە سەربازییەكان كرابووەوە.
زنجیرەیەك هەنگاوی ئەمریكا، لەوانە، هێرشە سەربازییەكان، بڕیاری وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا بۆ هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی فرۆشتنی نەوتی ئێران و دەستێوەردان لە گەرووی هورمز، لەگەڵ بەردەوامیی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، بوونەتە هۆی ئەوەی رێككەوتنی كۆتاییهێنان بە جەنگ بێ بایەخ و بێ ئەنجام بێت، تاران بەرپرسیارێتی تەواوی پەرەسەندنی گرژییەكان دەخاتە ئەستۆی واشنتن. وەزارەتی دەرەوەی ئێران وا دەڵێت.
لە كۆتایی ڕاگەیەندراوەكەدا، وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە، هەر وڵاتێك رێگە بدات خاكەكەی بۆ هێرشكردنە سەر ئێران بەكاربهێنرێت، وەك هاوبەش لە تاوان و دەستدرێژییەكەدا هەژمار دەكرێت و دەبێت بەرپرسیارێتییە یاساییەكانی هەڵبگرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو