مام سەڵاح، جووتیارێكی ناوچەی داودەی نزیك خورماتووە، زیاتر لە 70 دۆنم زەوی كردووە بە كاڵەك و بۆ خەڵك و رێبوارانی ناوچەكەی كردووە بەبێ بەرامبەر.
كاڵەكی دیمی، یەكێكە لە میوە بەتامە هاوینەییەكان، جگە لە تامە شیرین و خۆشەكەی، كاڵەك رێژەیەكی زۆری ئاو و ریشاڵ و چەندین كانزا و ڤیتامین لەخۆدەگرێت، كە بەسوودە بۆ جەستەی مرۆڤ و یارمەتیی دەدات لە پاراستنی لە وشكبوونەوە و رێكخستنی هەرس.