وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان ڕێكار و مەرجەكانی تەمەن بۆ وەرگرتنی منداڵان لە باخچە و خوێندنگا حكومییەكان بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027 ڕاگەیاند، كە تێیدا وردەكاریی كاتی دەستپێكردنی پرۆسەكە دیاریكراوە.
بەپێی نووسراوێكی رەسمی وەزارەتی پەروەردە، بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027، ئەو منداڵانەی لە پۆلی یەكەمی بنەڕەتی وەردەگیرێن دەبێت لەدایكبووی یەكی یەكی 2020 تا 31 ی 12 ی 2020 بن. بەپێی نوسراوەكە،بۆ وەرگرتنی منداڵان لە باخچەی ساوایان، تەمەنەكان بەم شێوەیە دابەشكراون: بۆ قۆناغی یەكەم (ساڵی یەكەم)، دەبێت منداڵەكە لەدایكبووی یەكی یەكی 2022 تا 31ی 12 ی 2022 بێت. بۆ قۆناغی دووەمی باخچەش، پێویستە تەمەنی منداڵەكە لەنێوان یەكی یەكی 2021 تا 31 ی 12ی 2021 بێت.
وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوە كردووە، پرۆسەی تۆماركردنی منداڵان و خوێندكاران لە باخچە و خوێندنگەكان لە 15 ی ئەم مانگەوە دەستپێدەكات و تا 19 ی ئابی 2026 بەردەوام دەبێت. دایكان و باوكان دەتوانن لەو ماوەیەدا سەردانی ناوەندەكانی خوێندن بكەن بۆ جێگیركردنی ناوی منداڵەكانیان.