لە پێناو بەرزڕاگرتنی بەها مرۆییەكان و ئاوڕدانەوە لە كاراكتەرە دڵپاكەكانی شەقام، لە شاری سلێمانی و بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە رۆشنبیران، هاووڵاتیان و كەس و كاری، پێشانگایەكی فۆتۆگرافی تایبەت بۆ وێنەكانی (حەمە گیان) كرایەوە، ئەو مرۆڤە بەخشراوەی كڵۆڵی و جەنجاڵییەكانی بازاڕی كردووەتە تابلۆیەك لە سادەیی و بووەتە سیمبولی پاكی و جوانی لای خەڵكی ئەم شارە.