ئەمڕۆ دووشەممە 6ی تەمووزی 2026، لەبارەگای مەکتەبی سیاسی، بەئامادەبوونی هەڤاڵان شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی و رەفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی یەکێتی و ئاسۆ مامەند ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وەستا رەسوڵ، فەرماندەی فەرماندەیی هێزی یەدەگ، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ فەرماندە باڵاکانی فەرماندەیی هێزی یەدەگ رێکخرا.
سەرەتا هەڤاڵ وەستا رەسوڵ، خۆشحاڵی خۆی بەئەنجامدانی کۆبوونەوەکە دەربڕی، پاشان، هەڤاڵ شێخ جەعفەر ستایشی رۆڵی جوامێرانەی فەرماندە و پێشمەرگەکانی هێزی یەدەگی کرد لە رۆژە سەختەکانی خەبات و تێکۆشانی گەلەکەماندا.
دواتر هەڤاڵ جێگری سەرۆکی یەکێتی، تیشکی خستەسەر دوا پێشهاتەکانی بارودۆخی کوردستان و عیراق و رۆڵی بەرچاوی یەکێتی لەو بوارەدا.
لەبەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، هەڤاڵ ئاسۆ مامەند باسی لە رۆڵی فەرماندەکانی هێزی یەدەگ کرد لە قۆناغی رابردوودا کە ئەرکێکی نیشتمانی گەورەیان لەسەر بووە.