لەسلێمانی خوێندكارانی 12 ی ئامادەیی كۆبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا

کوردستان 03:48 PM - 2026/07/06

بەشێك لەخوێندكارانی پۆلی 12 ی ئامادەیی چوونە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی  و ناڕەزایەتیان دەربڕی.
دوای ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 ی ئامادەیی خوێندكاران ناڕەزایەتیان دەربڕی، لەبەرامبەر هێنانەوەی پرسیار لە دەرەوەی مەنهەج لە بەشێك لەوانەكاندا، بۆیە داوا دەكەن لە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان گوێ لەداواكارییەكانیان بگرێت و نمرەی ئەو پرسیارنەیان بۆ هەژمار نەكرێت كەلەدەرەوەی پرۆسەی خوێندن بۆیان هاتووەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو