نزیكەی دوومانگە كاركردن لە پرۆژەی یەكتر بری شەوكەتی حاجی موشیر دەستی پێكردووە و هێشتاش كاركردن بەردەوامە.
بە وتەی ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پرۆژەكە، بەپێی ئەو پلانەی بۆی دانراوە لەماوەی سالێك دا پرۆژەكە تەواو دەبێت و بەرووی شۆفێراندا دەكرێتەوە، وتیشی تێچووی پرۆژەكە ٥ ملیارو ٢٣٨ ملیۆن دینارە، باسی لەوەش كرد یەكتر برەكە بەشێك لەكارەكانی كراوە و ئێستا كاری دروستكردنی دیواری راگرو زیادكردنی پردی بۆ دەكرێت، لە پێناو ئاسانكردنی هاتوچۆی شۆفێران و كەمكردنەوەی لۆد لەسەر شەقامەكان.