ترەمپ: دەستبەرداری مووچەكەم بووم

عیراق 05:42 PM - 2026/07/03

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند كە وازی لە مووچەی ساڵانەی خۆی هێناوە و ئەركی سەرۆكایەتی بۆ ئەو ئامانجێكی گەورەترە لە پەیداكردنی پارە. ئەوەش لە كاتێكدایە كە راپۆرتە داراییەكان ئاشكرای دەكەن داهاتی ناوبراو لە ساڵی 2025دا گەیشتووەتە زیاتر لە دوو ملیار دۆلار.
لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی سی ئێن بی سی، دۆناڵد ترەمپ لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە راپۆرتە داراییە نوێیەكانی وتی: من وازم لە مووچەكەم هێناوە و هیچ مووچەیەك لە حكومەتی فیدراڵی وەرناگرم. وتیشی: وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتی بۆ ئەو بە مەبەستی بەدیهێنانی ئامانجێكی باڵایە، نەك بۆ كۆكردنەوەی سامان.
ترەمپ ئاماژەی بەوە كرد، بەهۆی پۆستەكەیەوە منداڵەكانی كەوتوونەتە دۆخێكی قورسەوە، چونكە هەر پڕۆژەیەك جێبەجێ بكەن وەك تێكهەڵچوونی بەرژەوەندییەكان لەگەڵ ئیدارەی باوكیان سەیر دەكرێت.
لەلایەكی ترەوە لەگەڵ وتەكانی سەرۆكی ئەمریكا، بەگوێرەی راپۆرتە داراییەكانی ساڵی 2025، ترەمپ زیاتر لە یەك ملیار و 400 ملیۆن دۆلار داهاتی لە پڕۆژەكانی دراوە دیجیتاڵییەكان (كریپتۆ) دەستكەوتووە.
هەروەها لە راپۆرتەكاندا هاتووە، كە ترەمپ 635 ملیۆن دۆلاری لە فرۆشتنی دراوە دیجیتاڵییەكان دەستكەوتووە. جگە لەوەش، چەندین ملیۆن دۆلاری لە رێگەی بەكارهێنانی ناوی "ترەمپ" لە لایەن گەشەپێدەرانی خانووبەرە لە دەرەوەی وڵات قازانج كردووە.
لەلایەكی ترەوە ئاژانسی رۆیتەرز ئاماژەی بەوە كردووە، مەزندە دەكرێت خێزانی ترەمپ لەوەتەی گەڕانەوەی بۆ سەرۆكایەتی، بە لایەنی كەمەوە دوو ملیار و 300 ملیۆن دۆلار قازانجیان لە وەبەرهێنەراندا كردبێت

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو