واشنتۆن فڕۆكە بۆمب هاوێژەكانی لە بنكەی فێرفۆردی بەریتانی كە لە كاتی ئۆپراسیۆنی سەربازیی دژی ئێراندا لێیەوە هەڵفڕیبوو، كشاندەوە.
ماڵپەڕی هەواڵی تی دەبلیو زێد بڵاویكردەوە، فڕۆكە بۆمب هاوێژەكانی هێزی ئاسمانی ئەمریكا بی 52 لە بنكەی ئاسمانی فێرفۆرد لە بەریتانیا، ئەركەكەیان بە ئامانجی پشتیوانیكردن لە شەڕی دژی ئێران كۆتایی پێهێنا. ماڵپەڕەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، فڕۆكە بۆمب هاوێژەكان بنكەكەیان بەجێهێشتووە، ئەمەش هەنگاوێكە كە كۆتایی بە ماوەی جێگیركردن دەهێنێت كە لە سەرەتای شەڕەوە لە 28ی شوباتەوە بەردەوام بووە.
لە مانگی ئاداری رابردوودا، بنكەكە میوانداری چوار فڕۆكەی بۆمبهاوێژی ئەمریكی (دوو فڕۆكەی بی 52 و دوو فڕۆكەی بی وەن بی لانسەر)ی كردبوو كە لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنێكی سەربازیدا دژی ئێران، گەشتە شەڕكەرەكانیان ئەنجامدا.